بایرن میونشن نەسیر مەزراوی بە ڕاگەیاندنەكان ناساند

یانەی بایرن میونشن نەسیر مەزراوی بەرگریكاری مەغریبی بە هاندەران و ڕاگەیاندنەكان ناساند.

مەزراوی تەمەن 24 ساڵ بە گرێبەستێكی سەربەست لە یانەی ئەیاكسی هۆڵەندییەوە پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە كرد.

بە پێی گرێبەستەكە مەزراوی تا ساڵی 2026 لە ڕیزەكانی یانەی بایرن میونشن یاریی دەكات.

مەزراوی یەكێكە لە بەرگریكارە باشەكانی باڵی ڕاست لەجیهاندا و ئەستێرەیەكی دیاری یانەی ئەیاكس بووە.

لە لێدوانێكیشیدا یاریزانە نوێیەكەی بایرن ڕایگەیاند: “ئێستا من لە باشترین یانەی جیهان یاریی دەكەم.”

حسن ساڵحمیدزیچ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بایرن وتی: “دڵخۆشین كە مەزراوی یەكەم گرێبەستی وەرزی نوێی یانەكەمانە.”

بابەتی پێشتر

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە تونێلی دەربەندیخان كەسێك گیانیلەدەستدا و سیانی دیكە برینداربوون

بابەتی دواتر

ناسر خلێفی: هەفتەی داهاتوو پڕۆژە نوێیەكەی پاریس ڕادەگەیەنم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share