یونامی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بۆ كۆبوونەوەیەكی داخراو بانگێشت دەكات

نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان داوا لە لایەنە سیاسییەكانی هەرێم دەكات ئامادەی كۆبوونەوەیەكی داخراوی هاوبەش بن و وادەكەشی دیاریكردووە.

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق (یونامی) بانگێشتی نوێنەرانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم دەكات بۆ كۆبوونەوەیەكی داخراوی هاوبەش لە ڕۆژی پێنجشەممە 26ی ئایار.

كۆبوونەوەكە هاوكاتە لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە لە 1ی تشرینی یەكەمی 2022دا ئەنجامبدرێت، وەك ئەوەی لە بڵاوكراوەیەكی یونامیدا هاتووە.

دەشڵێت، کۆبوونەوەكە ڕێخۆشکەر و دەرفەتێكە بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا بە ڕاشکاوانە.

17ی ئەم مانگە جینین‌ هێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق وتارێكی لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێشكەشكرد و ڕایگەیاند، ڕێگەیەك بۆ گفتوگۆ لەنێوان هەولێر و بەغداد هەیە و پێویستە لە هەرێمی كوردستان دابەشبوونی ناوچەی سەوز و زەرد كۆتاییبێت.

وتیشی، “هێرشە مووشەكییەكان بۆ سەر هەولێر ناڕەوایە”.

بابەتی پێشتر

لە هەڵەبجە سبەی كرایە پشوو

بابەتی دواتر

لە سلێمانی و دهۆك بەهۆی خۆڵبارینەوە 95 كەس سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share