بەهۆی چڕیی خۆڵبارینەوە جارێكی دیكە گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی هەولێر ڕاگیران.
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت، بەهۆی خۆڵبارینێکی چر سەرجەم گەشتەکان ڕاگیران.
فڕۆكەخانەكە ماوەی ڕاگرتنەكەی ئاشكرانەكردووە تەنها دەڵێت، لە ئەگەری هەبوونی هەر گۆڕانکارییەک ئاگادارتان دەکەینەوە.
بەیانی ئەمڕۆش بۆماوەی نزیكەی دوو كاتژمێر گەشتەكانی فڕۆكەخانەكە ڕاگیران.
لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا فڕۆكەخانەكانی سلێمانی و بەغداد بۆماوەی كاتی گەشتەكانیان ڕاگرت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەپۆلێكی نوێی خۆڵبارین شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتەوە و بەپێی شارەزایانی كەشناسی كاریگەرییەكەی سبەینێش بەردەوام دەبێت.