وێنە.. بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لە سلێمانی سێ كەس برینداربوون

ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحموود ڕوویدا و زیانی گیانی و ماددی لێكەوتەوە.

بەپێی وتەی ڕائید ئاوات خواڕەحم ئەفسەری هاتوچۆی سلێمانی لە شوێنی ڕووداوەكە، هۆكاری ڕووداوەكە تیژڕەویی ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لە جۆری ئیمپالا بووە كە كۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی كێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێلی تردا و دواتر وەرگەڕاوە و ستوونێكی كارەبا و سێ درەختی شكاندووە.

لەبارەی زیانە گیانییەكانی ڕووداوەكەوە، پلەدارەكەی هاتوچۆی سلێمانی بۆ “ئێستا” دوا و وتی، بەهۆی ڕووداوەكەوە شۆفێرێك و دوو سەرنشین برینداربوون و بۆ چارەسەركردن ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.

بابەتی پێشتر

"قۆناغێکی نوێ لە وێنەگرتندا".. شاومی مۆبایلێکی نوێ دەخاتەڕوو

بابەتی دواتر

چوار تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی لەسەر رێگای گشتیی دەربەندیخان – سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر كە سووتەمەنییەكی زۆری ڕشتبوو…
Total
0
Share