بەرشلۆنە گومانی لە مانەوەی دێمبلی هەیە

ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری وەرزشی بەرشلۆنە گومانی خستە سەر داهاتووی دێمبلی فەرەنسی و ڕاگەیاندنەكان پێشبینی ڕۆیشتنی دەكەن.

كۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی دێمبلی لەگەڵ بەرشلۆنە كۆتایی دێت و تا ئێستاش بۆندەكەی نوێ نەكردۆتەوە.

ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری كارەكانی بەرشلۆنە وتی: “گرێبەستی ئێمە پێشكەشی دێمبلی كراوەو ئەوەی ماوەتەوە وەڵامی فەرمی ئەوانە.”

وتیشی: “تائێستا هیچ وەڵامێكمان پێنەگەیشتووە و چاوەڕێین بزانین كاردانەوەیان چی دەبێت.”

بە پێی ڕاگەیاندنەكان بێت بەڕێوەبەری كارەكانی دێمبلی لە هەڵسوكەوت و مامەڵەی ئیدارەی بەرشلۆنە بێزارە و پێیوایە وەك پێویست ڕێزیان لێنەگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆدیگارد به‌ (28) خوله‌ک ئیسکۆی تێپه‌ڕاندووه‌ و ده‌رگا به‌ ڕوویدا کراوه‌یه‌

ئه‌ستێره‌ی لاوی نه‌رویجی، مارتن ئۆدیگارد ئاستی کێبڕکێی ناوه‌ندکارانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی به‌رزکردووه‌ته‌وه‌ و چاوه‌ڕوانده‌کرێت له‌ داهاتوودا ببێته‌ خاڵی…
Total
0
Share