لە هەولێر بەهۆی خۆڵبارینەوە گەشتەئاسمانییەكان ڕاگیران و لە فڕۆكەخانەی سلێمانیش گەشتەكان بەردەوامن.
كەمێك لەمەوبەر فڕۆكەخانەی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی خۆڵبارینەوە سەرجەم گەشتەئاسمانییەكان ڕاگیران.
هاوكات تاهیرعەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە سلێمانی تا ئێستا گەشتەكان ڕانەگیراون و ئاسایین.
بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ڕووی لە عێراقكردووە، جگە لە دامودەزگاكانی تەندروستی و هێزەئەمنییەكان كراوەتە پشوو، وەزارەتی پەروەردەش تاقیكردنەوەكانی دواخستووە.