بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی دوو كچ كە لەناو فڕۆكەیەكی عێراقیدا جگەرەی ئەلیكترۆنی دەكێشن، كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە.
هێڵی فڕۆكەوانیی عێراق ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی ئەو ڕووداوەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، دوو كچەكە لەناو فڕۆكەیەكی هێڵی فڕۆكەوانیی عێراقدا بوون و گەشتەكە لە عێراقەوە بەرەو ئیمارات كراوە.
ڕاشیگەیاند، ئەو دوو سەرنشینە لە كاتی نیشتنەوەی فڕۆكەكە لە فڕۆكەخانەی دوبەی، دۆخەكەیان قۆستووەتەوە و كاتێك تیمی فڕۆكەكە لە شوێنی تایبەتیی خۆیان لە ناو فڕۆكەكەدا دانیشتوون، دوو كچەكە جگەرەی ئەلیكترۆنییان كێشاوە و بە ڤیدیۆ تۆماریانكردووە و بڵاویانكردووەتەوە.
بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی جگەرەكێشانی دوو كچەكە دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە و بووەتە باسی گەرمی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بەشێك لە دەزگاكانی میدیای عێراقی، هێڵی فڕۆكەوانی جەختدەكاتەوە كە لەڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە ڕێوشوێن بەرامبەر بەو دوو سەرنشینە دەگرنەبەر و دۆسیەكە داناخەن.