قوباد تاڵەبانی: ڕێگە بە هیچ زیادەڕۆییەك نادەین و ئەوەی كراوە بە هەموو توانامانەوە ڕووبە‌ڕووی دە‌بینە‌وە‌

جێگری سەرۆك وەزیران ڕایدەگەیەنێت، “ڕێگە بە هیچ زیادەڕۆییەك نادەین و ئەوەی كراوە بە هەموو توانامانەوە ڕووبە‌ڕووی دە‌بینە‌وە‌

ئەمڕۆ یەكشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم سەردانی سەرۆكایەتيی شارەوانی سلێمانی كرد و بەئامادەبوونی لەیلا عومەر سە‌رۆكی شارە‌وانی، لەگەڵ لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی زیادەڕۆیی بۆ سەر موڵك و ماڵی گشتی لە سلێمانی كۆبووە‌.

لە كۆبوونەوەكەدا وێڕای ستایشكردنی كاروبارەكانی ڕابردوویان لە‌پرسی ڕووبە‌ڕووبوونە‌وە‌ی زیادەڕۆیی لە‌ سنووری سلێمانی، گفتوگۆ لەبارەی ئەو پڕۆژانەی بواری وەبەرهێنان كران كە زەوییان وەرگرتووە بڕیاردرا كۆبوونەوە لەگەڵ خاوەنی ئەو پرۆژانەدا ئەنجامبدرێن بۆ چارەسەری ئەو گرفتانە.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕاشیگەیاند، “هەموو لایەنەكانم دەستكراوە كردووە بۆ سزادانی توندی كەسانی زیادەڕۆكار و خۆشم پاڵپشتی ڕاستەوخۆیان دەبم”.

بابەتی پێشتر

ڕاگەیەندراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی دواتر

جگەرەكێشانی دوو كچ لەناو فڕۆكەیەكی عێراقیدا كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share