گەر دەتەوێت لە نەخۆشییەكانی دڵ دووربیت ئەم ڕێگایانە بگرەبەر

پێنج هەڵسوكەوتی خراپی خواردن پێویستە بەخێرایی وازیان لێبهێنیت تا دڵێكی تەندروست و خوێنە دەمارێكی بێ گرفتت هەبێت.

دەكرێت خۆت لە ئەگەرەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ بپارێزیت سەرەتا بە ڕەچاوكردنی چەند ڕێنماییەك لەوانە خواردنی سەوزەكان، یان بەمانایەكی فراوانتر گرتنەبەری سیستمێكی خۆراكی تەندروست، تا دەگاتە ئەنجامدانی وەرزش بەشێوەیەكی ڕێكخراو. بەڵام بەپێی ئەوەی سایتی Eat This Not That بڵاویكردووەتەوە، نەخۆشییەكانی دڵ بە هۆكاری یەكەمی مردن لە زۆرینەی ناوچەكانی جیهان دەمێنێتەوە بەهۆی ئەوەی زۆرینە ڕۆژانە بێ مەبەست دەكەونە ئەو هەڵانەی زیان بە تەندروستیی دڵیان دەگەیەنێت، نەخۆشییەكان تەنها بەهۆی شێوازی ژیانی تەمبەڵانە و جوڵەنەكردنەوە نییە، بەڵكو هەندێك هەڵسوكەوتی خراپی خواردنیش هۆكارن، لەوانە:

1- نەخواردنی ژەمی بەیانی
دەشێت هەندێك كەس بكەوێتە هەڵەی فەرامۆشكردنی ژەمی بەیانی وەك بەشێك لە بەڕۆژووبوونی پچڕپچڕ، ئەمەش كێشەی دڵی لێدەكەوێتەوە ئەگەر بەردەوام بێت.

بەپێی توێژینەوەیەك كە ساڵی 2019 ئەنجامدراوە و گۆڤاری Journal of Cardiovascular Development and Disease بڵاویكردوەتەوە، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ زیادیكردووە لەنێو بەشداربووانی توێژینەوەكە كە ژمارەیان 199.634 كەس بووە بە ڕێژەی 21% لەنێو ئەو كۆمەڵەی خواردنی بەیانییان فەرامۆشكردووە بەراورد بەوانەی ژەمی بەیانییان بەشێوەیەكی ڕێكخراو خواردووە.

2- خواردنی كاربۆهیدراتی چەندبارە بەشێوەی ڕێكخراو
لەگەڵ ئەوەی هەندێك لە كاربۆهیدراتە دەوڵەمەندەكان بە ڕیشاڵ دەشێت بەشێك بن لە سیستمێكی خۆراكیی تەندروست، بەڵام خواردنی چەندبارەی كاربۆهیدرات، وەك نانی سپی و ژەمە سوكە شیرینەكان، دەشێت ببێتە هۆی زیادبوونی مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ.

3- خواردنی گۆشتی سوور
ئەوانەی بەشێوەی ڕۆژانە یان نیمچە ڕۆژانە گۆشتی سوور و گۆشتە ئامادەكراوەكانی وەك سجوق دەخۆن، ئاستی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنە دەمارەكانیان تیایدا بەرزە.

شیكردنەوەیەك كە لەمساڵدا ئەنجامدراوە و لە Critical Reviews in Food Science and Nutrition بڵاوكراوەتەوە ئاشكرایدەكات، زیادبوونی ڕۆژانە بە بڕی 50 گرام لە گۆشتی سوور ئەگەری نەخۆشی دڵ بەڕێژەی 9% زیاددەكات، هەر زیادەیەكی ڕۆژانەش بە بڕی 50 گرام لە گۆشتی ئامادەكراو مەترسی نەخۆشییەكە بۆ 18% بەرزدەكاتەوە.

4- خواردنی برژاو
ئەنجامی توێژینەوەیەك كە ئەمساڵ لە بڵاوكراوەی Heart بڵاوبووەوە دەریدەخات هەر 114 گرام زیادەیەك لە خواردنی خۆراكی برژاو بەشێوەی هەفتانە دەبێتە هۆی زیادبوونێكی بەرچاوی مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ.

5- ژەمی درەنگی شەو
زانایان ئامۆژگاری دەكەن بە خۆدوورخستنەوە لە ژەمی سووك لە كاتە درەنگەكانی شەو بۆ پارێزگاریكردن لە تەندروستیی دڵ بەتێپەڕبوونی كات.

توێژینەوەیەك كە لە گۆڤاری كۆمەڵی دڵی ئەمریكی لە ساڵی 2020 بڵاوكراوەتەوە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی لە نێو كۆمەڵەیەكی 7771 پێگەیشتووی تووشنەبوو بە شێرپەندە یان شەكرە یان نەخۆشییەكانی دڵ لە سەرەتای ماوەی توێژینەوەكە، ژمارەی ئەوانە زیادیكرد كە بەدەست گرژبوونی دەمارەكانی خوێن دەناڵێنن لەوانەی بەشێوەیەكی ڕێكخراو ژەمی سوكیان لە شەواندا دەخوارد.

بابەتی پێشتر

سامانە سروشتییەکان: حکومەتی عێراق نرخی نەوتی لەسەر گرانکردووین و یەک لیتریشی نەناردووە

بابەتی دواتر

گەڕانەوەی سوریا بۆ باوەشی جیهانی عەرەبی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share