لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەنزیک گوندی شێخ لەنگەر لە كەلار ماتۆڕسوارێك گیانیلەدەستدا.
هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا لە نزیک زاڵگەی گوندی شێخ لەنگەر ماتۆڕسوارێك برینداربوو.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەش بەهۆی سەختی برینەكەی لە سلێمانی گیانیلەدەستدا.