كۆمەڵی دادگەری: پێویستە هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت و هەرێم بكرێتە چوار بازنە

كۆمەڵی دادگەریی داوادەكات هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌واده‌ی خۆیدا بكرێت و دەڵێت، “پێویسته‌ ڕایگشتی بزانێت كه‌ ئه‌وه‌ لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵاتن به‌ بیانوی جیاواز ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردن دوابخرێت”.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی حزبەكە، به‌سه‌رپه‌رشتیی عه‌لی باپیر ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگەریی ئەمڕۆ، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له‌شاری سلێمانی ئه‌نجامدا، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا عه‌لی باپیر باسی له‌ گرنگیی كارو پرۆژه‌ی ئیسلامی كرد كه‌ پێویستی به‌ دڵسۆزی و لێبڕان و پشودرێژی هه‌یه‌ و پێویستده‌كات ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ له‌ پێناو ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا راوێژ و ڕاگۆڕینه‌وه‌یان هه‌بێت و پێكه‌وه‌ هه‌وراز و نشێوه‌كان ببڕن.

باسلەوەشكراوە، “له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، باس له‌ بارودۆخی پڕقه‌یرانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و گرفتانه‌ كرا، كه‌ هاوڵاتییان له‌سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كاندا پێیانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن ومه‌حاڵه‌ ئه‌مجۆره‌ حكومڕانیه‌ به‌رهه‌مداربێت و درێژه‌ی هه‌بێـت”.

بۆیە، كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی جه‌ختده‌كاته‌وه‌، هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت و هیچ شتێك به‌ پاسا و نازانێت بۆ دواخستنیان،هاوكات له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا كه‌ كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌ و به‌ پێویستی ده‌زانێت هه‌رێم بكرێته‌ چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، هه‌روه‌ها تۆماری ده‌نگده‌ران پاكبكرێته‌وه‌ و تۆماری ده‌نگده‌رانی عێراقیش بكرێته‌ بنه‌ما”.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەبارەی داعشەوە هۆشداریدەدات

بابەتی دواتر

خەزعەلی: ڕەوتی سەدر داوای سەرۆك وەزیران و نۆ وەزارەت دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share