منداڵێک لە زێی کەلەک خنکا

لەدوێنێوە منداڵێک لە زێی کەلەک خنکاوە و تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر 1:00 ی دواینیوەڕۆی دوێنێوە، منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان لە زێی کەلەک لە گوندی زەنگەڵ خنکاوە و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

ئاشکراشیکرد، منداڵەکە ناوی ئیڤان هەیسەمە، تا ئێستا تیمەکانی ژێرئاو بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم: ئەو کەسانە دەستگیردەکەین کە بەها گشتییەکانی کۆمەڵگە تێکدەدەن

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم، رایگەیاند، “ئەو کەسانە دەستگیردەکەین کە بەها گشتییەکانی کۆمەڵگە تێکدەدەن”. عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای…
Total
0
Share