ئەمریكا پاڵپشتی بۆ حكومەتی عێراق دوپاتدەكاتەوە

ئاڵای عێراق و ئەمریكا

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، “بوونی ھێزەکانمان لە عێراق، ئامانج لێی پاڵپشتیکردنە لە حکومەتی عێراق”.

مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ یەكشەممە 22ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، بوونی ھێزەکانی وڵاتەكەی لە عێراق، ئامانج لێی پاڵپشتیکردنە لە حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی.

پۆمپەیۆ لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئەبوزەبی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا باسی لە پێشھاتەکانی عێراق کرد و ڕایگەیاند ئەمریکا ھەوڵدەدات سەقامگیری تیایدا بەرقەرار بێت.

سەبارەت بەو رێوشوێنانەی کە ئەگەری ھەیە لە داھاتوودا، لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە دژبە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق بگیرێنەبەر، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی، “لە ماوەکانی داھاتوودا، ئەو ڕێوشوێنانە ڕادەگەیەنن کە دژ بە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق دەیانگرینەبەر”.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت، دوێنێ لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەچوارچێوەی گفتوگۆی ستراتیجیی نێوان بەغداد و واشنتۆن کراوە لە هەنگاوی یەکەمدا، 500 سەربازی ئەمریکا لە عێراق، دەکشێننەوە.

بابەتی پێشتر

حکومەت دوادەکات بەهەمان شێوەی فرسەت سۆفی پارێزگاری نوێ کارەکانی بکات

بابەتی دواتر

دەزگایەکی چاپەمەنی زیاتر لە پێنج هەزار ناونیشان لە کتێبی فارسی دەهێنێتە سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share