بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ گیانلەدەستدانی (موزەفەر نەواب): ئەو ڕۆشناییەی عێراق لەیادناکەین

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ گیانلەدەستدانی شاعیری عێراقی موزەفەر ئەلنەواب دەڵێت، ئەو ڕۆشناییەی عێراق کە مام جەلال ناوی لێنابوو لەیادناکەین، بۆ هەمیشە لەیادەوەریماندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، “بەخەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری گەورە و ناسراوی عێراق (موزەفەر عەبدولمەجید ئەلنەواب)مان پێگەیشت، بۆ ئەم لەدەستدان و خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە، هاوڕێیان و نووسەرانی عێراق دەکەین”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، “ئەو ڕۆشناییەی عێراق وەک ئەوەی سەرۆک مام جەلال ناوی لێنابوو لەیادناکەین، سەری ڕێز بۆ شیعری نەمر و هەڵوێستە سیاسییەکانی دژی زوڵم و ستەمی ڕژێمی بەعس دادەنەوێنین و بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە”.

وتوویەتی، “دروود بۆ گیانی ئەو قەڵەمە گەورەیەی مێژووی ئەدەبیاتی عێراق دەنێرین و لەخوای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات”.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەو منداڵەی سەگ خواردی ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

دژی ڕەنگکردنی بەشێک لە پارکی ئازادی بە ئاڵای هاوڕەگەزخوازان کەمپەینێک ڕاگەیەندرا و وێنەکان سڕدرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی: گەشتەكانی فڕۆكەخانە ئاساییبوونەوە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانە ئاساییبوونەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی تێیدا هاتووە، بەهۆی خراپیی…
Total
0
Share