دژی ڕەنگکردنی بەشێک لە پارکی ئازادی بە ئاڵای هاوڕەگەزخوازان کەمپەینێک ڕاگەیەندرا و وێنەکان سڕدرانەوە

 

دوای ئەوەی لە بەشێک لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی ئاڵای هاوڕەگەزخوازان دروستکرا، کەمپەینێک بەناوی “ئەم شارە مەشێوێنن” ڕاگەیەندرا و داوای سڕینەوەی ئەو ئاڵایەیان کرد و وێنەکان سڕدرانەوە.

هێمن غازی کە یەکێکە لە ڕێکخەرانی کەمپەینەکە لەوبارەیەوە دەڵێت، “پاش بڵاوبوونەوەی وێنەکە پەیوەندیمان بە بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانییەوە کرد و ناڕەزایی خۆمان لەوبارەیەوە پێگەیاند”.

ئاماژەی بەوەکردووە، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بەڵێنی سپیکردنی ئەو بەشەی پارکی ئازادیی پێداون کە ئاڵای هاورەگەزخوازانی تێدا دروستکراوە.

بەپێی وتەی ئەو ڕێکخەرەی کەمپەینەکە، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بێئاگایی لە دروستکردنی ئەو ئاڵایە پیشانداوە، هەروەها ئەو دوو کارمەندەشی بەبێ ئاگایی ئەوان ڕەزامەندییان لەسەر دورستکردنی وێنەکان داوە سزا دەدرێن.

ئێستا وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت ئەو بەشانەی وێنەی ئاڵای هاوڕەگەزخوازانی تێدا دروستکراوە سپی کراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکى ئامێدى: ئەژى ئەمین و دەستەكەی دەپاڕێنەوە تا تۆمارەکانى بنەماڵەى بارزانى بڵاونەکەمەوە

چالاكوانێكی ئۆپۆزسیۆن نهێنیی پەیوەندییەكانی نێوان ئەژی ئەمین و پارتی ئاشكرادەكات و دەڵێت، دەپاڕێنەوە تا تۆمارە دەنگییەكانی سەركردەكانیان بڵاونەكەمەوە.…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا: ئەو خوێندکارانەی کێشەی فۆڕمی زانکۆلاینیان هەبوو کێشەکانیان چارەسەرکرا

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، ئەو خوێندکارانەی کە ناویان لە پڕۆسەی زانکۆلاین نەگەڕابوویەوە و کێشەیان هەبوو، کێشەکانیان چارەسەرکرا.…
Total
0
Share