وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەو خاوەنپێداویستییە تایبەتانەی نووسراویان لە فەرمانگەكانیانەوە هێناوە دەستكراوە بە خەرجكردنی مووچەی خاوەنپێداویستیی تایبەت بۆیان.
ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند،ئەو خاوەنپێداویستییە تایبەتانەی كە مووچەخۆری حكومی نین مانگانە 150 هەزار دیناریان پێدەدرێت، بەڵام ئەوانەی مووچەخۆری حكومین مووچەكانیان ڕاگیراوە تا ئەو كاتەی نووسراو لە فەرمانگەكەیان دەهێنن ئەو كات مووچەی خاوەنپێداویستی تایبەتی بۆ دەخرێتە سەر مووچەكەی كە بڕی 100هەزار دینارە.
ئاشكرایكرد، بەشێكی زۆری خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان لە فەرمانگەكەی خۆیانەوە نووسراویان هێناوە و بڕی 100 هەزار دینار لە مووچەكەی كە پێشتر وەكو خاوەنپێداویستیی تایبەت بۆیان خەرجكراوە دەخرێتەوە سەر مووچەكانیان.
وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم ئاماژەی بەوە كرد، “لە فەرمانگەكەی خۆیانەوە كە دەوامدەكەن تاوەكو نووسراوی پشتگیری نەهێنن مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەكەیان بۆ ناخرێتە سەر مووچە حكومییەكەی.