فلتەری جگەرەكەی فڕێدایە سەرزەوی و سزادرا

پیاوەكە فلتەری جگەرەكەی خۆی و چەند دانەیەكی دیكەشی لەو دەوروبەرە هەڵگرتەوە و سزادرا.

لە شاری مالمۆ لە سوید كەسێك فلتەری جگەرەكەی فڕێدایە ناو زبڵدانێكەوە، شوێنی مەبەستی نەپێكا و كەوتە سەر زەوی و ئەو كەسە بە بڕی 800 كرۆن سزادرا.

ڕادیۆی سوید بڵاویكردووەتەوە، لەسەرەتای مانگی چواردا پیاوێكی تەمەن 24 ساڵ لە شاری مالمۆ لە سوید فلتەری جگەرەكەی فڕێدایە ناو زبڵدان، بەڵام ناكەوێتە ناو زبڵدانەكەوە بەهەڵكەوت دوو پۆلیس چاویان لێبوو. هەرلەوێ سزایان بۆ نووسی و پیاوەكە فلتەری جگەرەكەی خۆی و چەند دانەیەكی دیكەشی لەو دەوروبەرە هەڵگرتەوە. بەڵام تازە درەنگ بوو پۆلیسەكان ڕایانگەیاند تازە تاوانەكە ئەنجامدراوە 800 كرۆن سزایان بۆ نووسیووە.

لە مانگی یەكی ئەمساڵەوە فڕێدانی فلتەری جگەرە و بنێشت بۆ سەر زەوی لە سوید وەك تاوان مامەڵەی لەگەڵدەكرێت

بابەتی پێشتر

بەم پێنج نیشانەیە بزانە تووشی خەڵەفاوی بوویت

بابەتی دواتر

میدیاکان بۆ تین هاگ: کۆپی پەیستی میلان بکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share