شارەوانیی هەولێر چەند زەوییەكی 8ی حەسارۆك دەفرۆشێت

سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر فرۆشتنی ژمارەیەك زەوی لە ڕێگای زیادكرنی ئاشكراوە ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم تێیدا هاتووە، بۆ خێراگەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی 8ی حەسارۆك، سەرۆكایەتیی شارەوانیی فرۆشتنی چەند پارچە زەوییەك ڕادەگەیەنێت.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، ڕۆژی یەكشەممەی داهاتووتر 29ی ئایار كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ لە سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر لە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە، فرۆشتنی ئەو زەوییانە ڕادەگەیەنرێت.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، ئەو پارچە زەوییانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێكراوە، بە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا و بەپێی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی (2021) دەفرۆشرێت و هەر كەسێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بكات بۆ دانانی بارمتەی یاسایی بەڕێژەی (50%) كەمتر نەبێت لە نرخی خەمڵێندراو و زیادكردنەكە لە (30) ڕۆژ دوای بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییەوە لە ڕۆژنامە لە كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ دەستپێدەكات.

ژمارەی زەوییەكان:

1- 11561 /8ك 93حەسارۆك / زەوی بازرگانی/ ڕووبەر: 3672 مەتر دووجا.

2- 11834 /8ك 93حەسارۆك/ زەوی بازرگانی/ ڕووبەر: 4752 مەتر دووجا.

ئەمرۆِ چوارشەممە، ژمارەیەك لە هاوڵاتییانی گەڕەكی 8ی حەسارۆك لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە و داوای گەیاندنی خزمەتگوزارییان كرد

بابەتی پێشتر

گینس بەتەمەنترین پیاوی جیهانی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

ڕوسیا چەكی نوێ دروستدەكات كە مانگی دەستكرد لەكاردەخات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یەكێك لە گرنگترین دەستكەوتەكانی دیداری یەكێتی پێدانی ڕۆڵە‌ بە‌ كادیرە‌كانی حزب

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مامجەلال ڕایدەگەیەنێت، “یەكێك لە گرنگترین دەستكەوتەكانی دیداری یەكێتی پێدانی ڕۆڵە‌ بە‌ كادیرە‌كانی…
Total
0
Share