كازمی: ناوچەی سەوز بەغدادی تێكداوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ناوچەی سەوزی ئێستا بووەتە هۆی تێکدانی بە‌غداد و پێویستە بکرێتەوە بەو ناوچەیەی کە جاران هەبووە.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمرۆ چوارشەممە، سەردانی ئەمیندارێتیی بەغدادی کرد تا لەنزیكەوە چاودێری کارەکانیان بكات.

کازمی لە سەردانەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، بەغداد شارێكی مێژوویی كۆنە و بەدەست كەمیی خزمەتگوزاریی و پەراوێز خستنیەوە دەناڵێنێت و پێویستی بە ئاوڕدانەوەی حكومی هەیە.

دەشڵێت، پێویستە ناوچەی سەوز بکەنەوە بەو ناوچەیەی کە جاران هەبووە، ناوی گەڕەکەکانیشی بگەرێتەوە بۆ ئەوانەی پێشووی، چونکە ناوچەكە ئێستا بووەتە هۆی تێکدانی بە‌غداد.

سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی لەوەشكرد، “بەغدا شارێکی مێژوویی دێرینە و ڕوویەکی کولتووریی هەیە و هەندێک لە شەقامەکانی ناسنامەی خۆیان لەدەستداوە و پێویستە جارێكی دیكە پڕۆژەكان ڕێكبخرێنەوە، دوای خۆڵبارینەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووش شەقام و شوێنە گشتییەكانی پاكبكرێنەوە”.

كازمی باسی لە جەنجاڵی شەقامەكانی پایتەخت كرد و وتی، ئەوە قبوڵكراو نیە و پێویستە هاتوچۆ ئەو گرفتە چارەسەر بكات، چونكە ئێستاش لە بەشێك لە بازگەكانی نێو شارەكە هاوڵاتییان ماوەی كاتژمێر و نیوێك دەوەستن، تا بازگەكە تێپەڕێنێت.

بۆیە، داوایكرد  لەمەودوا كار بە ترافیكی شەقامەكان بكرێت و سیستەمی هاتوچۆ ڕێكبخرێتەوە.

سەرۆك وەزیرانی عێراق داواشیكرد، هاوڵاتییان سكاڵای وەرگرتنی “بەرتیل” لە فەرمانگە و شوێنەكان بگەیەننە نووسینگەكەی، تا لێكۆڵینەوەی تێدا بكەن.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی ئەمریکا و بەریتانیا هۆشداری لە شتنەوەی مریشک و گۆشت دەدەن

بابەتی دواتر

گینس بەتەمەنترین پیاوی جیهانی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێكیان گەڕاندنەوەی پاشەكەوتە
گۆڕانكارییەكانی پەیوەست بە هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجە لادەبرێن

بڕگەی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بڕگە هەمواركراوەكانی دیكەی پرۆژەیاسای بودجە پەیوەست بە هەرێمی كوردستان لادەبرێن. میدیا…
Total
0
Share