مانی پاکیاو لە سعوودیەوە دەگەڕێتەوە

مانی پاکیاو، بۆکسێنەری ئەفسانەیی فیلیپین بۆ ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانەی نمایشکاری دەگەڕێتەوە.

پاکیاو دوای وازهێنانی یەکجارەکی، چووە نێو بواری سیاسەت و خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی وڵاتەکەی (فیلیپین) کاندید کرد، بەر لە وادەی بەڕێوەچوونی بانگەشەکان بڕیاریداوە بگەڕێتەوە بۆ بواری بۆکسێن و لە سعوودیە یارییەکی دۆستانەی نمایشکاری ئەنجام بدات.

یارییەکەی پاکیاوی تەمەن (43) ساڵ بەرامبەر جابر زەیانی فەرەنسی دەبێت، لە شاری ڕیاز – سعوودیە.

ئەفسانەکە دووپاتیکردووەتەوە، گەڕانەوەی بۆ بواری بۆکسێن تەنها بۆ کارە خێرخوازییەکانە و نمایشکارییە، بەڵام هەوڵدەدات وەک سەردەمی پێشوو بەهێزەوە دەربکەوێت.

جگە لە جابر زەیان، پاکیاو بەرامبەر چەند “یو تیوبەر”ێکی ناودار یاری دەکات، تێچووی یارییەکانیش لە پڕۆژە خێرخوازییەکاندا بەکاردەخرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بەلجیکا بە تێپەڕاندنی پۆرتوگال سەرکەوت بۆ چارەکی کۆتایی یورۆ

ئەمشەو، یەکشەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەی قۆناغی (16)ی یورۆی 2020 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی بەلجیکا بردنەوەی بەرامبەر پۆرتوگال تۆمارکرد. لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا،…
Total
0
Share