هاتوچۆی هەولێر: ‏ڕۆژانە خەڵكێكی زۆر سەردانمان دەكەن بۆ ئەوەی پیتی یەكەمی ناو بخەنە سەر تابلۆی ئۆتۆمبێل

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان سەردانمان دەكەن تا پیتی یەكەمی ناوەكەیان بخەنە سەر تابلۆكانیان و دەڵێت، “بەهۆی ڕاییكردنی مامەڵەی شۆفێرانەوە نەتوانراوە داواكاری ئەو هاوڵاتییانە جێبەجێبكرێن.

ڕائید فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، تائێستا ئەو بڕیارە جێبەجێنەكراوە كە هەر هاوڵاتییەك بیەوێت یەكەم پیتی ناوەكەی بخاتە سەر تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەی داواكارییەكەی جێبەجێبكرێت.

ئاشكرایكرد، ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان سەردانمان دەكەن و داواكاریی پێشكەشدەكەن كە پیتی یەكەمی ناوەكەیان لەسەر تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەیان بێت، بەڵام ئێمە لە ئێستادا ئەو داواكارییە وەرناگرین.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر وتی، ” بەهۆی سەرقاڵیی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆوە بەو ئۆتۆمبێلانەی كە یەكەم تۆمارن یاخود نوێكردنەوەی ساڵانە و گۆڕینی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلەكان لە ئێستادا ناتوانرێت داواكارییەكان وەربگرێن كە تایبەتە بە دانانی یەكەم پیتی خاوەن ئۆتۆمبێلەكە لەسەر تابلۆكەی”.

فازڵ حاجی باسی لەوە كرد، هەر شۆفێرێك خوازیاربێت یەكەم پیتی خۆی بخاتەسەر تابلۆی ئۆتۆمبێەكەی بڕی دوو ملیۆن دیناری لێوەردەگیرێت و تائێستا هیچ وادەیەك بۆ دەستكردن بە وەرگرتنی ئەو مامەڵانە لە شۆفێران دیارینەكراوە”.

بابەتی پێشتر

وێنە.. چاڵێکی زەبەلاح لە چین دەدۆزرێتەوە

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك بۆ خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەستیان بەسەرداگیراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی. بەیانی ئەمڕۆ…
Total
0
Share