“چینخوا” ئاژانسی هەواڵی فەرمیی چین لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، زاناکان چاڵێکی زەبەلاحیان دۆزیوەتەوە ناوەکەی دارستانێکی تێدایە.
قووڵایی چاڵەکە زیاتر لە 192 مەترە و 3 دەرچەی هەیە، درەختی تێدایە 40 مەتر بەرزە.
چینییەکان بەم جۆرە چاڵە سروشتییانە دەڵێن “چاڵی ئاسمانی”، چونکە لە ناوەوە لە جیهانێکی دیکە دەچێت.
ڕووبەری ناوەوەی ئەم چاڵە 306 بە 150 مەترە.