بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم تایبەت بە هەڵگرتنی باج لەسەر ماددە خۆراكییەكان دەتوانرێت درێژبكرێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم تایبەت بە هەڵگرتنی باج لەسەر ماددە خۆراكییەكان دەتوانرێت درێژبكرێتەوە كە بۆ ماوەی دوو مانگە.

بەهۆی جەنگی ئۆكرانیا و مەترسی لەسەر گرانبوونی نرخی شمەك و ماددە خۆراكییەكان حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بۆ ماوەی دوو مانگ باج لەسەر هاوردەكردنی ماددە خۆراكییەكان هەڵبگرێت.

ساماڵ عەبدولرەحمان، بەرێوەبەری گشتییی گومرگی هەرێم لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیاری هەڵگرتنی باج لەسەر ماددە خۆراكییەكان لە 16ی نیسانی ئەمساڵدا دەركراوە بۆ ماوەی دوو مانگ جێبەجێدەكرێت و حكومەتی هەرێم دەتوانێت دوای كۆتاییهاتنی ئەو وادەیە بەپێی بارودۆخەكە درێژیبكاتەوە یاخود بڕیارەكە ڕابگرێت و بڕیارەكە تا 16ی حوزەیران تايبەت بە هەڵگرتنی باج لەسەر ماددە خۆراكییەكان جێبەجێدەكرێت.

ئاشكرایكرد، بڕیارەكە تەنها بۆ ماددە خۆراكییەكانە و هیچ بڕیارێك لەبارەی هەڵگرتنی باج بۆ كەلوپەلی بیناسازی نەدراوە و ئەو بڕیارەش كە پێشتر دراوە بۆ هەڵگرتنی باج لەسەر ماددە خۆراكییەكان كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەكانیان دەبێت.

بابەتی پێشتر

هەڕەشەکانی پوتین بەردەوامە

بابەتی دواتر

لە بەردەڕەش شەڕ ڕوویدا و 5 كەس بریندارن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share