بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی کارەبا: ساڵی داهاتوو دەتوانین کارەبا هەناردە بکەین

بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم، رایگەیاند، بەرهەمهێنانی کارەبا زیاددەکەین و ساڵی داهاتوو دەتوانین هەناردەی بکەین.

فارس میرخان، بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم، رایگەیاند، مانگی ئازاری 2026، بڕی 200 ملیۆن پێ سێجای دیکە غاز بەرهەمدەهێدنرێت، ئەوەش بەپێی پرۆژەیەکی هاوبەشی وەزارەتی کارەبا لەگەڵ کۆمپانیای دانەغاز.

باسی لەوەشکرد، بەوپێیەش بەرهەمهێنانی کارەبا هەزار و 500 مێگاوات زیاددەکات کە ئێستا بڕی چوار هەزار و 300 مێگاواتە کە 80٪ی لە رێگەی غازەوە بەرهەمدەهێندرێت.

وتیشی، “کۆتایی ساڵی داهاتوو بەرهەمهێنانی کارەبا لە خواست زیاتر دەبێت و دەتوانین کارەبا هەناردەبکەین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share