ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم: پرۆسەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستوورییە‏

ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان دووبارە لەبارەی نەوتەوە وەڵامی دادگای فیدراڵی دەداتەوە، بەرگری لە سیاسەت و یاسای نەوتی هەرێمی كوردستان دەكات.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی یاسای نەوت و غازەوە بڵاوکردەوە، دەڵێت، یاساكە پێچەوانەی دەستووری عێراق نییە، بەپێی ماددەکانی 110 و 112ی دەستوور داڕێژراوە.

ئەنجومەنی دادوەری دووپاتیشیدەكاتەوە، بەپێی یاسا، کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم تەنیا لە دەستی دەسەڵاتدارانی هەرێمدایە.

بەلێكدانەوەی ئەنجومەنەكە، بەگوێرەى مادەى 112ى دەستوور، حکومەتى فیدراڵیی عێراق لەگەڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانى بەرهەمهێنەرى نەوت ئیدارەى پرۆسەى نەوت و گاز دەکات لە کێڵگەکانى ئێستا، بەوپێیەش ئەو کێڵگە نەوتییانەى کە لەپاش ساڵى 2005 دۆزراونەتەوە لە هەرێمى کوردستان، دەچنە چوارچێوەى دەسەڵاتى تایبەتیی هەرێمى کوردستانەوە، بەو پێیەى ئەو ماددەیەى دەستوور باس لەو کێڵگە نەوتییانە دەکات کە بەر لە ساڵى 2005 دۆزراونەتەوە.

بۆیە ئەنجومەنى باڵاى دادوەریی هەرێمی کوردستان ئاماژەى بەوەکردووە، لەسەر ئەو بنەمایانە یاسای نەوت و گازى هەرێمى کوردستانى ساڵى 2007 پێچەوانەى دەستوورى عێراق نییە.

بابەتی پێشتر

عێراق وەبەرهێنانی نەوت و غاز بە ڕێژەی 1/3 زیاددەكات

بابەتی دواتر

شەپۆلێكی تری خۆڵبارین بەڕێوەیە و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share