تۆمەتبارە بە گەندەڵی.. داوای هەڵوەشاندنەوەی بزوتنەوەی نەهزەی تونسی دەكرێت

یاساناسان داوای جێەجێكردنی یاسا دەكەن بەسەر بزوتنەوە ئیخوانییەكە

پاش بڵاوكردنەوەی چەندین بەڵگە دەربارەی گەندەڵیی دارایی و سیاسی، داخوازییەكان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بزوتنەوەی نەهزەی ئیخوانی لە تونس زیاددەكەن، ئەو بزوتنەوەیەی بۆ ماوەی دەیەیەك فەرمانڕەوایی وڵاتی كرد.

یاساناسان داوای جێەجێكردنی یاسا دەكەن بەسەر بزوتنەوە ئیخوانییەكە، هاوشێوەی ئەوەی بەسەر پارتی كۆبەندی دەستوریی دیموكراتی دەسەڵاتداردا هێنرا (پارتەكەی زەینلعابدین بن عەلی)، كە خۆپیشاندانەكانی ساڵی 2011 لە دەسەڵات دووریخستەوە.

یاسین عزازە، یەكێك لەو پارێزەر و یاساییانە و دەڵێت، دەیان پارێزەر ئامادەن بۆ بەرزكردنەوەی داوای یاسایی، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕادەستدەكرێت بەمەبەستی دادگاییكردنی بزوتنەوەی نەهزە و داواكردنی سڕكردنی سامانەكەی.

سكای نیوزی عەرەبی لەسەر زاری عزازە دەشڵێت، “پێویستە یاسا بەسەر هەموواندا جێبەجێبكرێت، بەپێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی لێپێچینەوە، نەهزە تێوەگلاوە بە گەندەڵی دارایی و وەرگرتنی پارەی بیانی، كە ئەمەش پێشێلكردنێكی ڕوونی دەقی یاساكانی تونسە”.

لەلایەكی ترەوە لە بەیاننامەیەكدا، كە لەلایەن گەنجانی بزوتنەوەی نەهزەوە بڵاوكراوەتەوە، داوا لە سەركردایەتییەكەی دەكرێت مەكتەبی جێبەجێكردنی بزوتنەوەكە هەڵبوەشێندرێتەوە، بەهۆی شكستهێنانیان لە وەڵامدانەوەی خواستی تونسییەكان.

لە بەیاننامەیەكدا لەژێر ناونیشانی “ڕاستكردنەوەی ڕێڕەو” بڵاوكراوەتەوە لەلایەن 130 كەس لە گەنجانی حزبەكە، كە لە نێوانیاندا پەرلەمانتار هەیە، تیایدا هاتووە، “تونس بە دووڕیانێكی مێژوویدا تێدەپەڕێت، كە بووە هۆی گرتنەبەری ڕێوشوێنی نائاسایی لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە و لەلایەن گەلەوە پێشوازی لێكرا”.

“ئەم دۆخە نەخوازراوە، لای كەس شاراوە نییە كە حزبەكەمان بەشێكی سەرەكی بووە تیایدا، دەمانخاتە بەردەم حەتمیبوونی تێپەڕبوون بە بژاردەی ئازاربەخش كە دەربازبوون لێی نییە، لەڕووی هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و خۆوەلانان لە هەڵەكانی ڕابردوو بێت، یان وەڵامدانەوەی فشارە میللییەكان”، وەك ئەوەی لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا هاتووە.

گەنجانی نەهزە داواش لە ڕاشد غەنوسی دەكەن بەرژەوەندیی نیشتیمانیی تونس لەبەرچاوبگرێت.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: ڤاكسین تاكە چارەسەری جادووییە و دەلتاش كۆتا گۆڕاو نابێت

بابەتی دواتر

وێنە.. بەشێک لە کەلوپەلی ناو گۆڕە بەکۆمەڵەکانی بارزانییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share