سەرۆكی فەرەنسا ئەلیزابێس بۆرن-ی وەزیری پێشووی كاری وەك سەرۆك وەزیرانی داهاتوو هەڵبژاردن، بەمەش دەبێتە یەكەم ژن سەرۆكایەتی حكومەت بكات لەماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا، وەك ئەوەی كۆشكی ئیلیزێ لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووتەوە.
بەمەش بۆرن ئەركی پێكهێنانی حكومەتی نوێ دەگرێتەئەتسۆ و دەبێتە شوێنگرتنەوەی لجان كاستیكس، كە ئەمڕۆ دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشی ئیمانوێل ماكرۆن-ی سەرۆك كرد.
تائێستا ئیدیس كریسۆن یەكەم ژن بووە سەرۆكایەتی فەرەنسا بكات، ئەركەكەی لەماوەی نێوان ئایاری 1991 تا نیسانی 1992دا بوو لە سەردەمی فرانسۆ میتران-ی سەرۆكی كۆچكردوو.
لە 24ی نیسانی ڕابردوو ماكرۆن بۆ ویلایەتی دووەمی سەرۆكایەتیی فەرەنسا هەڵبژێردرایەوە. سەرۆك چاوی لەوەیە پارێزگاری لە زۆرینەی ئەنجومەنی نیشتمانی داهاتوو لە ئاكامی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ڕۆژانی 12 و 19ی حوزەیران بكات.
دەستلەكاركێشانەوەكەی كاستیكس، كە هەڵبژاردنی بووە لە ساڵی 2020دا چاوەڕوان نەكرابوو، هەلی پێكهێنانەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ ماكرۆن ڕەخساند بەر لە هەڵبژاردنی پەرلەمان.
بۆرن-ی تەمەن 61 ساڵ كە وای لێیدەڕوانرێت كە تەكنۆكراتە و توانای بەگونجاوی وتوێژكردنی لەگەڵ سەندیكاكاندا هەیە.