ماکدۆناڵد 850 لقی لە ڕوسیا دەفرۆشێت

زنجیرە ڕێستۆرانتەکانی ماکدۆناڵد بۆ خواردنە خێراکان، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند دەستیکردووە بە فرۆشتنی سەرجەم لقەکانی لە وڵاتی ڕوسیا کە ژمارەیان 850 لقە و 62 هەزار کەس کاری تێدا دەکەن، ئەوە نامۆترین کارە لەلایەن کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانییەوە لەکاردانەوەی هێرشی ئەو وڵاتە بۆسەر ئۆکرانیا.

ئاژانسی ئەسۆ شییەیتد پرێس بڵاویکردەوە، ماکدۆناڵد دەڵێت، بەردەوامبوون لە کارکردن لە ڕوسیا جێگای قبوڵ نییە، ئەوە یەکناگرێتەوە لەگەڵ بەهاکانمان، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک بۆ هێرشەکانی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا.

ئاماژەی بەوەکردووە، ماکدۆناڵد لە هەوڵی دۆزینەوە شوێنێکدایە تاوەکو ئەو 62 کارمەندە بخەنەوە سەر کار، بەڵام تائێستا نەیانتوانییوە ئەو کارە بکەن.

کریس کیمبزینسکی سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمەڵەی ڕێستۆرانتەکانی ماکدۆناڵد دەڵێت، “ئەو بڕیارە لەچێوەی پابەندییەکانمانە بەرامبەر سەرجەم کڕیارەکانمان لە جیهان”.

لە سەرەتای مانگی ئازاردا ماکدۆناڵد بڕیاری ڕاگرتنی کارەکانی لەسەرجەم لقەکانی لە وڵاتی ڕوسیا ڕاگرت، ئەوەش لە کاردانەوەی هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆسەر ئۆکرانیا.

بابەتی پێشتر

10 ئامێری پێوانی فشار بە 524 ملیۆن دینار كڕدراون و بەكارنەهێنراون تا خراپبوون

بابەتی دواتر

لە ساحلـلعاجەوە هاتووە و بەڵێنی بە شێخ نەهرۆ دا تەریقەتەكەی لە فەرەنسا و كۆتدیڤوار بڵاوبكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share