ماکرۆن: ئێمە شێتین

ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا رەخنەی توندی لە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا گرت و بە”ساویلکە” ناویبردن، لەبەرامبەر سیاسەتی بازاڕی ئازاد کە ئەو کیشوەرە پەیڕەوی دەکات.

ماکرۆن لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێک لە لووتکەی پیشەسازیی ئەوروپی لە ئەنتۆرب-ی بەلجیکا رایگەیاند، “ئێمە [یەکێتیی ئەوروپا] تاکە کەسین لەم جیهانەدا بڕوامان بە پاراستنی بەرهەمە ناوخۆییەکانمان نییە؛ بڕۆ بۆ چین، هیچ کام لە ئێوە هەمان دەرفەتی بازرگانێکی چینیی بۆ ناڕەخسێت. لە ئەمریکاش بەهەمانشێوەیە. ئەوان کاڵای ناوخۆیان لا پەسەندە و دەیپارێزن.”

ماکرۆن لە درێژەی قسەکانیدا زیاتر وتی، “تەنها ئێمە بڕوامان بە بازرگانیی ئازاد هەیە، زۆر جار ئێمە پارە بۆ چارەسەرە نائەوروپییەکان دابین دەکەین، بەڕاستی ئێمە شێتین.”

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share