ژمارەیەك خێوەتی ئاوارەبووانی ئێزدی لە دهۆك سووتا

سووتانی خێوەتێكی ئاوارەبووان لە دهۆك فۆتۆ: ئەرشیف

ژمارەیەك خێوەتی ئاوارەبووانی ئێزدی لە كەمپێكی دهۆك سووتان.

بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆك بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، كاتژمێر 06:30 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە كەمپی خانكێ كەوتەوە و بەهۆیەوە هەشت خێوەت بە تەواوی سووتاون.

بەپێی وتەی ئاوارەبووان ڕووداوەكە بەهۆی شۆڕتی كارەباوە دروستبووە، وەك ئەوەی بێوار عەبدولعەزیز باسیكرد و وتی، بەڵام لیژنەیەك پێكهێنراوە بەمەبەستی زانینی هۆكار و سەرچاوەی ئاگركەوتنەوەكە.

 

بابەتی پێشتر

نهێنیی نەمری لەم کتێبەدایە

بابەتی دواتر

دووەم گەورە بەرهەمهێنەری گەنم لە جیهاندا هەناردەكردنی قەدەغەدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share