هەڵمەتێك بۆ لەسەركارلادانی حەلبووسی دەستیپێكرد

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

لەلایەن پەرلەمانتارانەوە هەڵمەتێكی كۆكردنەوەی واژوو بۆ دەستپێكێشانەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكردووە.

هادی سەلامی پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڵسوكەوتە نادەستوورییەكەی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەن دژ بە باسم خەشان پەرلەمانتاری سەربەخۆ، هەروەها بۆ پارێزگاریكردن لە كاری پەرلەمانتاری و سەربەخۆیی پەرلەمانتار هەڵمەتێكی كۆكردنەوەی واژوومان بۆ دەستپێكێشانەوەی سەرۆكی ئەنجومەن بەپێی دەقەكانی پەیڕەوی ناوخۆ دەستپێكردووە.

حەلبووسی لە دانیشتنی چوارشەممەی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەراندا ڕایگەیاند، “ڕێگە بە پەرلەمانتار باسم خەشان نادرێت بچێتە هیچ لیژنەیەكی پەرلەمانەوە، هەروەها ڕێگەی پێنادرێت لەم وەرزەی یاساداندا قسە بكات، تا ئەوكاتەی داوای لێبوردن لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەن دەكات”.

ئەمەش بەبیانووی “دەنگ بەرزکردنەوە”ی پەرلەمانتارەكە لە نێو هۆڵی پەرلەماندا.

باسم خەشان پەرلەمانتاری سەربەخۆیە لە بازنەی پارێزگاى موسەننا، پێشتر بە هاوبەشی لەگەڵ مەحمود مەشهەدانی سكاڵایەكیان لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دژ بە دانیشتنی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەران تۆماركرد، ئەو دانیشتنەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنەكەی تیابەڕێوەچوو و هەردوو پەرلەمانتارەكە بە نایاسایی و نادەستووری ناویانبرد و بەهۆیەوە دادگاكە بۆ ماوەیەك كاری دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكەی ڕاگرت، بەر لەوەی دواتر سكاڵاكە ڕەتبكاتەوە.

سەركەوتن یان سەرنەكەوتنی هەڵمەتەكە هێشتا دیارنییە، هەروەك ڕوون نییە لەكاتی سەركەوتنیدا چ كاریگەرییەكی لەسەر هاوپەیمانیی سێقۆڵی سەدر، بارزانی و حەلبووسی دەبێت.

بابەتی پێشتر

گرێبەستێكی نوێ بۆ ڤینیسیۆس ئامادەیە

بابەتی دواتر

دوای دوو ساڵ كۆریای باكوور چۆن بەرەنگاری كۆرۆنا دەبێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی عێراق: گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان به‌هۆی ئۆمیكرۆنه‌وه‌ ڕاناگرین

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیى ته‌ندروستی له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنەوە، به‌غداد پلانی ڕاگرتنی گه‌شتەكانی فڕۆكه‌وانی نییه‌.…
زیاتر ببینە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بکەن

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، رایدەگەیەنێت، داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر…
Total
0
Share