بافڵ جەلال تاڵەبانی بەهۆی كۆچی دوایی خەلیفە بن زاید سەرەخۆشی لە گەلی ئیمارات دەكات

بەهۆی كۆچی دوایی سەرۆكی ئیماراتەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرەخۆشی لە بنەماڵە و گەلی ئەو وڵاتە دەكات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، ‌‎بەداخ و خەمێكی قووڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاوەنشكۆ شێخ خەلیفە بن زاید ئالنەهیان، سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات-مان پێگەیشت.

‌‎دەشڵێت، بەناوی خۆم و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و گەلی ئیماراتی خۆشەویست دەكەین. خۆمان بە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیە دەزانین و لەخوای بەخشندە داواكارین رۆحی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە هەموولایەك ببەخشێت.

ئەمڕۆ هەینی خەلیفە بن زاید ئالنەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

بابەتی پێشتر

"پیاوی چەماوە".. چیرۆكی ئەو كەسەی 28 ساڵ نەیتوانی ڕاست بوەستێت

بابەتی دواتر

چەند ڕێنماییەکی گاریگەر بۆ دابەزاندنی شەکری خوێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share