مەسرور بارزانی و تیمی پارتی لە حكومەت باش دەزانن و بە چ شێوەیەك داهاتی ناوخۆی سلێمانی كەمدەكەنەوە.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، تێیدا هاتووە پاڵپشت بە ڕێنمایی ژمارە 2ی وەزارەتی ناوخۆ دەبێت سەرجەم نووسینگەكانی فێركردنی شۆفێری لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی ڕاپەرین و گەرمیان ڕسوماتی نوێكردنەوەی مۆڵەتی ساڵانە، سەرجەم غەرامە و بەشداریكردن لە خولی فێربوونی شۆفێری لە وەزارەتی ناوخۆی هەولێر بدەن بۆ ئەوەی داهاتی ناوخۆی ئەم ناوچانە كەمبێـتەوە.