ڕوونكردنەوە لەبارەی كەرەنتینە و قەدەغەی هاتوچۆوە دەدرێـت.. تەندروستيی هەرێم: تای خوێنبەربوون مەترسیدارە

بەرپرسێكی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، تای خوێنبەربوون مەترسیدارە و پێویستە هاوڵاتییان خۆیان بپارێزن دەڵێت، “بەهیچ شێوەیەك بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە كەرەنتینە و قەدەغەی هاتۆچۆ ڕاناگەیەندرێـت”.

دكتۆر ڕەهیڵ فەرەیدون، بریكاری وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هەموو جۆرە ڤایرۆسێك مەترسیدارە و تای خوێنبەربوون لەڕێگای هەوا و هەناسەوە ناگوازرێتەوە، بەڵكو لەڕێگای بەركەوتن و مامەڵەكردن لەگەڵ كەسانی تووشبوو دەگوازرێتەوە ئەو كەسەی كە لە كەركوك تووشی تای خوێنبەربوون بوو گۆشتفرۆش بووە، بۆیە پێویستە هاوڵاتییان خۆیان بپارێزن لەكاتی مامەڵەكردن و بەكارهێنانی گۆشتی ئاژەڵدا.

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم وتی، بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە قەدەغەی هاتوچۆ و كەرەنتینە ڕاناگەیەندرێتەوە هاوشێوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا  كە باس لەو ڕێوشوێنانە دەكرێت هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لەڕاستییەوە لە ئێستادا یەك كەیس لە هەرێمی كوردستان تۆماركراوە، بەڵام پێویستە هاوڵاتییان خۆیان بپارێزن بەتایبەت كە ئێستا لە عێراق زیاتر لە 50 كەس تووشبوون.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی هەولێر گەنجێك دەستگیردەكات هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی لە كچێك كردووە و بەهۆیەوە خۆی كوشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share