بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پێشبینیدەكرێت ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور بێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان نمەباران دەبارێت و بۆ سبەینێ پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم تێیدا هاتووە، لە پارێزگای هەولێر ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان ئەگەری نمە باران هەیە.
ئاماژە بەوە كراوە، لەپارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، لە پارێزگای كەركوك ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو 30 پلەی سیلیزی دەبێت.
سەبارەت بە پارێزگای هەڵەبجەش، كەشناسیی هەرێم ڕایگەیاندووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو 31 پلەی سیلیزی دەبێت.