وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە پێشمەرگەیەك برینداربوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە سوپای عێراق و هێزەكانی میحوەری دووی قەرەتەپە ئەنجامدرا.
لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا، هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەشێكی زۆری ناوچەكەیان كێوماڵكرد و چەند مۆڵگەیەكی داعش لەناوبران و ئۆپەراسیۆنەكە سەركەوتوو بووە، بەڵام پێشمەریەگ لە فەوجی 2ی لیوای17ی پیادە بۆمبێكی چێندراوی پێدا تەقیوەتەوە و برینداربوو، لە ئێستادا تەندروستیی پێشمەرگەكە جێگیرە و چارەسەری بۆ كراوە.