بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازارەكانی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە 100 دۆلار بەسەروو 148 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

تۆڕی میدیایی ئێستا پەیوەندی بە یەكێك لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراوەوە كرد و ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 100 دۆلاری ئەمریكی لە بازارەكاندا بە 148 هەزار و 500 دینار دەفرۆشرێت و بە 147 هەزار و 750 دینار بۆ 148 هەزار دینار لە هاوڵاتییان وەردەگرێت.

ئاشكرایكرد، بەیانی ئەمڕۆ بەهای 100دۆلار بە 148 هەزار و 125 دینار مامەڵەی پێوەكراوە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهای 100 دۆلار 147 هەزار بۆ 147 هەزار و 500 دیناربووە و تائێستا هۆكارەكەی نەزانراوە، بەڵام گۆڕانكاری لە نرخەكەی پەیوەندی بە سیاسەتەكانی حكومەتی عێراق و بانكی ناوەندییەوە هەیە.

بابەتی پێشتر

لە ڕووداوێكی تەقەكردندا لە سلێمانی كەسێك كوژرا و چوار كەسی دیكە برینداربوون

بابەتی دواتر

دی یۆنگ لە یونایتدەوە نزیکە و چاڤی داوای هەشتی کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share