بەهۆی توركیاوە ساڵی 2040 عێراق دووچاری قەیرانی ئاو دەبێت

بەهۆی دروستكردنی چەند بەنداوێك لەسەر سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق لەلایەن توركیاوە پێشبینیدەكرێت 20 ساڵی داهاتوو قەیرانی ئاو سەرهەڵبدات.

سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشوهەوا ڕایگەیاند، ڕێژەی بیابانبوونی عێراق گەیشتووەتە ٧٠٪پێشبینیدەكرێت عێراق لە ساڵی 2040دا تووشی قەیرانی ئاو ببێت و ڕووبارەكانی عێراقە وشبكەن.

سادق عەتیە كە قسەی بۆ میدیای پەكەكە كردووە، داوای لە حكومەتی عێراق كرد پلانی ستراتیژی هەبێت بۆ چارەسەركردنی قەیرانی وشكبوونی ڕووبار و دەریاچەكان و هۆشداریدا ئەگەر پلانی نیشتمانی بۆ دارستانەكان دانەنرێت، عێراق لە هاویندا دەبێتە ژینگەیەكی لماویی و گەرم.

بەپێی ئامارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، عێراق ساڵانە ١٠٠ هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی لە دەستدەدات و توركیا چەند بەنداوێك لەسەر ڕووبارەكانی

ئاستی ئاوی ڕووباری فورات، كە لە توركیاوە سەرچاوە دەگرێت و دەڕژێتە عێراق و سوریا، كەمیكردووە و هۆشداریی دەدرێت، كە كەمبونەوەی ئاوی ڕووباری فورات مەترسییە لەسەر ژیانی سوریا و عێراقییەكان لەڕووی ئاوی خواردنەوە و ئاودێریی.

بابەتی پێشتر

ئەو گەنجەی زمانی كوردیی بۆ گووگڵ زیادكرد:‏ مەسرور بارزانی لەبری من سوپاسی گووگڵ دەكات

بابەتی دواتر

قازانجی فرۆشتنی هالاند بۆ دۆرتمۆند 40 ملیۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: داتاکانی هەرێم دروست نین و سەرچاوەی داهاتەکانیش شاراوەن

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە تەرازووی پێداچوونەوەدا دەرکەوتووە، داتاکانی هەرێمی کوردستان راست نین. ئەندامەکەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share