ڕاگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هاوبەشیی هێزەكانی پێشمەرگە و پۆلیسی فریاكەوتن و سوپای عێراق لە دوو میحوەرەوە ئۆپەراسیۆنێكی فراوانیان بۆ لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكانی نێوان كفری و خورماتوو دەستپێكرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هاوبەشیی هێزەكانی پێشمەرگە و پۆلیسی فریاكەوتن و سوپای عێراق لە دوو میحوەرەوە ئۆپەراسیۆنێكی فراوانیان بۆ لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكانی نێوان كفری و خورماتوو دەستپێكرد.

ئاماژە بەوە كراوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر ئامانجی لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكە خستۆتەڕوو، كە بنبڕكردنی تیرۆریستانی داعشە لە سنوورەكە و كۆتایهێنان بە جموجوڵەكانیانە چونكە لەماوەی ڕابردوودا چەند مەفرەزەیەكیان بینراوە و هەوڵیانداوە كردەوەی تیرۆریستی ئەنجامبدەن.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، ئۆپەراسیۆنەكان لە دوو میحوەرەوە دەستپێكردووە میحوەری یەكەم لە كفری، سلێمان بەگ، خورماتوو و میحوەری دووەم ناوچەی داوێ‌ و گوندەكانی بناری غەڕە بووە .

بابەتی پێشتر

حكومەتی هەرێم: وشكەساڵیی تۆقێنەر ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات

بابەتی دواتر

سۆمۆ: ‏گرێبەستی نەوتیی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكان نادەستوورییە‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ جووتیاران

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ئەو جووتیارانە ئاگاداردەكاتەوە كە گەنمیان رادەستی سایلۆی هەولێر كردووە بە مەبەستی وەرگرتنی چەكی…
Total
0
Share