(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید کلاسیکۆی بچووکی لە ئیسپانیۆل بردەوە

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا بردنەوەیەکی گرنگی بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆلی کەتەلۆنی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (25)ی خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” میوانداریی یانەی ئیسپانیۆلی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی کۆتاییهات.

گۆڵەکەی ئیسپانیۆل لە خولەکی هەشت لەلایەن خوسێلۆ-وە تۆمارکرا، گۆڵەکانی شاهانە لە خولەکەکانی 23 و 39، 93 لەلایەن ڤینیسیۆز جونیۆر و ئیدێر میلیتاو، مارکۆ ئاسینسیۆ-وە تۆمارکران.

بەم بردنەوەیە، ڕیاڵ مەدرید ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (56) و لە پلەی دووەمدا جێگیربوو، بە شێوەیەکی کاتی جیاوازی لەگەڵ بەرشلۆنەی ڕکابەری گەیاندە (6) خاڵ.

لە بەرامبەردا یانەی ئیسپانیۆل بە (27) خاڵەوە چووە پلەی (13).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند و پاریس و به‌نفیکا بلیتی (16)یان بڕی و میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، بوروسیا دۆرتمۆند هاوشانی مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنی بۆ…
Total
0
Share