ئه‌مشه‌و، شه‌ممه له چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی پله یه‌کی ئیسپانیا “لالیگا”، یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر به‌رشلۆنه تۆمارکرد.
له چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆی لالیگا، ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له وان‌دا میترۆپۆلیتانۆ میوانداری به‌رشلۆنه‌ی کرد و یارییه‌که‌ی به ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام لێبرده‌وه.
له تایمی یه‌که‌مدا ئه‌ستێره‌کانی دیێگۆ سیمیۆنی له ڕووه‌کانی جه‌سته‌یی و تاکتیکیه‌وه باڵاده‌ستیان نیشاندا، له کاتی زیادکراودا (خوله‌کی 45) سوودیان له هه‌ڵه‌ی ئه‌ندرێ تێرشتیگنی گۆڵپارێزی ئه‌ڵمانی وه‌رگرت و گۆڵی پێشکه‌وتنیان تۆمارکرد، به‌وپێیه‌ی ده‌رفه‌تی یاریکردن نه‌مابوو، ئه‌و تایمه به گۆڵێکی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌تله‌تی کۆتاییهات.
له تایمی دووه‌مدا مێسی و هاوڕێیانی شێوازی هێرشبه‌ریی خۆیان سه‌پاند و گوشاری توندیان له‌سه‌ر گۆڵی یان ئۆبلاک دروستکرد، ئه‌ستێره‌کانی ئازولگرانا هه‌وڵی زۆریاندا ئه‌نجامه‌که هاوتا بکه‌نه‌وه، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون و یارییه‌که به ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی خانه خوێ کۆتاییهات.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید ژماره‌ی خاڵه‌کانی بۆ 20 به‌رزکرده‌وه و لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌کانی لالیگای له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیاڵ سۆسیداد به‌شکرد، هه‌رچی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌یه به به 11 خاڵه‌وه له پله‌ی ده‌یه‌مدا جێگیربوو.