یانه‌ی ئینته‌ر میلان یاریی کۆتایی جامی ئیتاڵیای له یانه‌ی یوڤانتۆس برده‌وه و بۆ جاری هه‌شته‌م له مێژوویدا جامه‌که‌ی به‌رز کرده‌وه.
ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، یاریی کۆتایی جامی ئیتاڵیا “کۆپا ئیتاڵیا” له‌نێوان یانه‌کانی ئینته‌ر میلان و یوڤانتۆس له یاریگای ئۆڵیمپیکۆ له ڕۆما ئه‌نجامدرا، یارییه‌که‌ش به ئه‌نجامی (4-2) له به‌رژه‌وه‌ندیی ماره شینه‌کانی میلانۆ کۆتایی هات.
له تایمی یه‌که‌مدا ئینته‌ر میلان به تۆمارکردنی گۆڵێک له خوله‌کی شه‌ش له‌لایه‌ن نیکۆلۆ بارێلا-وه پیشه‌نگی گرت، ئه‌و تایمه‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه کۆتایی هات (1-0).
له تایمی دووه‌مدا ئه‌ستێره‌کانی بیانکۆنێری به تۆمارکردنی دوو گۆڵ ئه‌نجامه‌که‌یان پێچه‌وانه کرده‌وه، گۆڵه‌کان له خوله‌که‌کانی (50، 52) به‌پێیه‌کانی ئه‌لێکس ساندرۆ و دوشان ڤلاهۆڤیچه‌وه تۆمارکران، له خوله‌کی (80)شدا ئینته‌ر میلان له‌ڕێگه‌ی هاکان چالهانوگلوهوه ئه‌نجامه‌که‌ی یه‌کسان کرده‌وه.
به‌ناچارییه‌وه په‌نا بۆ کاته زیادکراوه‌کان برا، له تایمی یه‌که‌می زیادکراودا دووباره ئه‌ستێره‌کانی ئینزاگی (ئینته‌ر) به‌هێزه‌وه گه‌ڕانه‌وه و دوو گۆڵیان له خوله‌که‌کانی (98، 102) له ڕێگه‌ی ئیڤان پێریسیچه‌وه تۆمار کرد، یارییه‌که‌ش به‌و ئه‌نجامه (4-2) کۆتایی هات.
به بردنه‌وه‌ی جامی وه‌رزی 2021/2022، ئینته‌ر میلان ژماره‌ی ناسناوه‌کانی جامی ئیتاڵیای له مێژوویدا گه‌یانده هه‌شت ناسناو.