فێستیڤاڵێکی ئەدەبی لە نەمسا بە کۆڕێکی بەختیار عەلی دەستپێدەکات

لە 13 ئەم مانگەدا فێستیڤاڵی “وشەکان دەمانبزوێنن” لە نزیک شاری گرامس-ی نەمسا دەستپێدەکات و وابڕیارە ڕێوڕەسمەکە بە کۆڕێک بۆ بەختیار عەلی نووسەر و ڕۆشنبیری کورد بکرێتەوە.

گێرفگ ئێبکس پێشکەشکار و ڕەخنەگری ئەدەبی کۆڕەکە بەڕێوەدەبات و تێیدا ئۆگۆست شمۆلتزەر ئەکتەری بەناوبانگی نەمسایی ئامادەدەبێت، تاکو دەقە وەرگێڕدراوەکانی نووسەر بۆ ئامادەبووان بخوێنێتەوە.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا دەقەکانی ئەم نووسەرە کوردەی وەرگری خەڵاتی ئەدەبیی جیهانیی “نیلی زاکس”ە، جگە لە فارسی و عەرەبی، وەرگێڕدراونەتە سەر چەندین زمانی زیندووی جیهانیی وەک ئەڵمانی و ئینگلیزی و چەندین جار چاپکراونەتەوە، لەم ڕێیەشەوە بەختیار عەلی هاوکاربووە لە ناساندنی ئەدەبی کوردیدا بە جیهان.

بابەتی پێشتر

ئارد هەرزانبوو

بابەتی دواتر

دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاردانی لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەكە دواخست

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێژووی داری کریسمس

بەکارهێنانی دارە هەمیشەسەوزەکان لە جەژنی سەری ساڵ و کریسمسدا مێژوویەکی کۆنی هەیە، بەڵام دواتر وشەی “داری کریسمس” ـی…
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

ڕۆژی 1ی ئایار لە جیهاندا وەک بۆنەیەک دیاریکراوە، بۆ یادکردنەوەی خەبات و دەستکەوتەکانی کرێکاران و بزووتنەوە کرێکارییەکان. زیاتر…
Total
0
Share