شەفافیەت: داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 19 ملیار دینار بووە

سایتی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانیی بڵاوکردەوە کە بڕەکەی زیاتر لە 19 ملیار دینارە.

سایتی شەفافیەت کە تایبەتە بە چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، رایگەیاند، داهاتی ئەم هەفتەیەی ئەو سنوورانە لە رۆژی 21 تاوەکو 27ـی شوباتی 2026 بڕی 19 ملیار و 70 ملیۆن و 833 هەزار و 246 دینار بووە.

لەو بڕە پارەیەش %95ـی بەشێوەی نەختینە بووە، هەروەها و بڕی %5ـی بەشێوەی چەک بووە، مقاسەش (پارەی پاکتاوکراو) سفرە.

رۆژی 15ـی 12ـی 2022، دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بە خاوەنی پڕۆژەی شەفافیەت لە داهات و خەرجی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە پێدانی کارەبا بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە، پێدانی كارەبای نیشتمانی بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی…
زیاتر ببینە

پەیڕەو یاسین: مووچە تەوتین بكرێت مووچەخۆران دەتوانن لە مۆڵەكانەوە هەموو كەلوپەلێك بە قیست بكڕن

پەیڕەو یاسین، كە فەرمانبەرێكی حكومەتی عێراقە لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت، “مووچە تەوتین بكرێت مووچەخۆران دەتوانن لە مۆڵەكانەوە هەموو…
Total
0
Share