كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان سبەینێ ئاسمان پەڵەهەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور لەگەڵ بارینی تاوەباران لە ناوچە شاخاوییەکان لەکاتی ئێوارەدا.

بەپێی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت .

کەشوهەوای سبەینێ پێنجشەممەش بەمجۆرە دەبێت، لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆک ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێتك پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور لەگەڵ بارینی بارانی پچڕ پچڕ لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆدا، لە سلێمانی و هەڵەبجە و كەركوكیش ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور لەکاتەکانی ئێوارەدا.

كەشناسی پێشبینی ئەوەشیكردووە پلەكانی گەرما لەناوچەكان دوو پلە بەرزببنەوە.

بابەتی پێشتر

دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیار لەبارەی ناردنی 200 ملیار دینارەكە دەدات

بابەتی دواتر

حكومەت دانی پێدا نا.. تەنها 39%ی داهاتی ناردووە بۆ سلێمانی‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share