ئەمشەو چوارشەممە، کێبڕکێی یانەکان لە یاریگاکانی ئەوروپا بەردەوام دەبێت و چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن.
لە ئیتاڵیا، کاتژمێر (10:00) بە کاتی هەرێمی کوردستان، یاریی کۆتایی جامی ئیتاڵیا “کۆپا ئیتاڵیا” لە یاریگای ئۆڵیمپیکۆ لەنێوان یانەکانی یوڤانتۆس و ئینتەر میلان ئەنجام دەدرێت.
لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی ئینگلیزی، لیدز یونایتد لە “ئایلاند ڕۆدز” یاریی هەفتەی دواخراوی 33 بەرامبەر چێڵسی ئەنجام دەدات، هەروەها کاتژمێر (10:15) وڵڤەرهامپتن میوانداریی مانچستەر سیتی دەکات.
خولی ئیسپانیا یەکێکی دیکەیە لەو خولانەی کە بەردەوامی دەبێت، لە گرنگترین ڕووبەڕووبوونەوەکاندا، یانەکانی ئیشبیلیە و ئەتلەتیکۆ مەدرید بەرامبەر یانەکانی ڕیاڵ مایۆرکا و ئیڵچی یاری دەکەن.
جامی ئیتاڵیا (یاریی کۆتایی)
یوڤانتۆس – ئینتەر میلان (10:00)
پریمەرلیگ (هەفتەی 33)
لیدز یونایتد – چێڵسی (9:30)
لیستەر سیتی – نۆرویچ سیتی (9:45)
واتفۆرد – ئێڤەرتۆن (9:45)
وڵڤەرهامپتن – مانچستەر سیتی (10:15)
لالیگا (هەفتەی 36)
دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس – ئیسپانیۆل (8:00)
ئۆساسونا – خیتافی (8:00)
ئیشبیلیە – ڕیاڵ مایۆرکا (9:30)
ئیڵچی – ئەتلەتیکۆ مەدرید (10:30)
لیگا 1 (هەفتەی 36)
نیس – سانت ئیتیان (8:00)
نانت – ستاد ڕینس (10:00)