د. لەتیف رەشید و محەمەد شیاع سودانی کۆبوونەوە

د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین پێشهاتەکانی وڵات کراوە و هەردوولا جەختیان لە هەڵوێستی یەکگرتووی هێزە نیشتمانییەکان کردەوە لە پاڵپشتیکردنی بەرنامە و پلانەکانی حکومەت بە ئامانجی گەیشتن بە گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باسیش لە پرسە ناوچەییەکان و، رۆڵ و هەوڵەکانی عێراق لە چەسپاندنی بناغەکانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا، کراوە.

سەرۆکایەتیی کۆمار دەڵێت، “ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران و پێویستیی دابینکردنی ئامرازەکان بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکە، بەشێوەیەک کە خواستی هاوڵاتییان بەدیبهێنێت، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی پەسەندکرد

دوای یەکلایکردنەوەی تانەکان لەلایەن دادگاوە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی پەسەندکرد. پێشتر عەلی فەیسەل، ئەمینداری…
Total
0
Share