(ڤیدیۆ) تۆتنهام سێ خاڵی له‌ سیتی داماڵی و لوتکه‌ی پریمه‌رلیگی گرت

تۆتنهام به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ سیتی، لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی پریمه‌رلیگی گرت

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ”، یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرێز سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر مانچسته‌ر سیتی تۆمارکرد.

له چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆی پریمه‌رلیگ، له‌‌ تۆتنهام ئارینا یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرز به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران میوانداری مانچسته‌ر سیتی کرد.

له‌ تایمی یه‌که‌مدا ئه‌ستێره‌کانی مۆرینیۆ له‌ ڕووی هونه‌ری و جه‌سته‌ییه‌وه‌ باڵاده‌ستی نیشاندا، له‌ خوله‌کی پێنج هیۆنگ مین سۆن گۆڵی یه‌که‌می تۆمارکرد.

له‌ کاردانه‌وه‌ی ئه‌م گۆڵه‌، سیتیزنی گواردیۆلا به‌ شێوه‌ یاریکردنی ئاسایی خۆی کۆنتڕۆڵی تۆپ و ناوه‌ندی یاریگای کرد، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون له‌ تۆمارکردنی گۆڵی یه‌کسانکه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ و ئه‌و تایمه‌ به‌ گۆڵێکی بوه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندی که‌ڵه‌شێره‌ ڕوومیه‌کان کۆتاییهات.

له‌ تایمی دووه‌مدا مان سیتی شێوازی هێرشبه‌ریی خۆیی سه‌پاند و گوشاری توندیان له‌سه‌ر گۆڵی هوگۆ لۆریس دروستکرد، به‌ڵام له‌ خوله‌کی 65 به‌ هێرشێکی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی ڕێکخراو جیۆڤانی لو چێلسۆ گۆڵی دووه‌م و فراوانکه‌ری ئه‌نجامه‌که‌ی بۆ تۆتنهام تۆمارکرد.

له‌ کۆتا ساته‌کاندا کوڕانی گواردیۆلا هه‌وڵی زۆریاندا ئه‌نجامه‌که‌ هاوتا بکه‌نه‌وه‌، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون و یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی خانه‌ خوێ کۆتاییهات.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، تۆتنهام ژماره‌ی خاڵه‌کانی بۆ 20 به‌رزکرده‌وه‌ و لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌کانی پریمه‌رلیگی به‌ شێوه‌یه‌کی کاتیی گرت، مانچسته‌ر سیتی ڕکابه‌ریشی به‌ 12 خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی ده‌یه‌مدا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

لە کەمینێکی داعشدا لە بێجی ٨ کەس کوژران

بابەتی دواتر

تۆتنهام هۆتسپێرز 2-0 مانچسته‌ر سیتی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس له‌ دواین ساتدا فیۆرنتینای کوتا به‌زه‌ویدا

یانه‌ی یوڤانتۆس ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 12ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر فیۆرنتینا ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌کانی ماسیمیلیانۆ ئالێگری کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share