گۆڕان بڕیاری كشانەوەی لە حكومەت دا

لۆگۆی بزوتنەوەی گۆڕان

ئەندامێكی دەستەی كاتی بەڕێوەبردنی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، جڤاتی نیشتمانی بڕیاری كشانەوەی بزوتنەوەكەی لە حكومەت داوە.

هۆشیار عومه‌ر عه‌لی، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگەیاند، بڕیاری نوێی گۆڕان ئه‌وه‌یه‌ له‌ حكومه‌ت بكشێینه‌وه‌، چونكه‌ ئێمه‌ كه‌ به‌شداری حكومه‌تمان كرد له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێككه‌وتنێك بوو، سه‌دا هه‌شتای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.

هۆشیار عومەر، كە لە هەمان كاتدا ئەندامی دەستەی كاتی بەڕێوەبردنی گۆڕانە، لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ میدیایەكی نزیك لە حزبەكەی وتیشی، “یه‌كێك له‌ خاڵه‌كان ئه‌وه‌بوو پێویسته‌ داهات شه‌فاف بێت، داهات شه‌فاف نه‌كراوه‌، به‌تایبه‌ت ده‌سته‌ی داهاته‌ نه‌وتی و گازییه‌كان كه‌ بڕیاربوو دروستبكرێت، پارتی نه‌یهێشت دروستبكرێت”.

هەروەك باس لە خاڵێكی دیكەی ڕێككەوتنەكە سەبارەت بە پەرلەمان دەكات و ڕوونیدەكاتەوە، ده‌بوایه‌ په‌رله‌مان به‌هێزبووایه‌ و به‌ ئه‌ركی خۆی هه‌ستایه‌، به‌ڵام په‌رله‌مانیان لاواز كردووه‌، خاڵێكی دیكه‌ رێزگرتن بوو له‌ ئازادییه‌كان نه‌ك ڕێزی لێنه‌گیراوه‌ به‌ڵكو پێشێلكراوه‌.

بەوتەی ئەو بەرپرسەی گۆڕان، سه‌دا هه‌شتای خاڵه‌كان كه‌ به‌رنامه‌ی سیاسی ئەوان بووه‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ له‌ جڤاتی نیشتمانیه‌وه‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ دراوه‌ و ماوه‌ته‌وه‌ جێبه‌جێكردنی و هه‌ڵبژاردنی كاته‌كه‌ی.

لە 11ی تەمموزی 2019 گۆڕان لەسەر بنەمای ڕێككەوتنێكی سیاسی بە پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم و ژمارەیەك وەزیر بەشداری لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا كرد.

بابەتی پێشتر

لە كەركوك پۆستێكی دیكە لە كورد سەندرایەوە و درا بە مەسیحییەك

بابەتی دواتر

عێراق هەنگاو دژ بە خۆڵبارین دەگرێتەبەر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share