مەخەدەشە: قبوڵناكەین پارتی بەناوی شەنگالەوە دانوستاندن لەگەڵ حكومەتی عێراقدا بكات

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال، جەختدەكاتەوە قبوڵناكەن پارتی بەناوی شەنگالەوە دانوستاندن لەگەڵ حكومەتی عێراقدا بكات.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال “مەخەدەشە” ‏ڕایگەیاند، بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و بڕگه‌ و خاڵانه‌ى پێشتر پارتى ‌و به‌غداد لەبارەیانەوە ڕێككه‌وتوون به‌ناوى ‏ڕێكه‌وتنى 9ى تشرینى یه‌كه‌م كه‌ له‌نێوان پارتى ‌دیموكراتی كوردستان و حکومەته‌كه‌ى کازمی-دا كراوە، پارتی ‏ده‌ستیكردووە به‌ جووڵه‌ و به‌نیازە شاندێك ڕه‌وانه‌ى به‌غداد بكات.

ئەنجومەنەكە دەڵێت، “پارتى شاندێکی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی بچێتە بەغداد و لەسەر پرسى شەنگال دانوستاندن ‌و ‏ڕێكکه‌وتن بكات، بەڵام ئێمه‌ به ‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ جۆره‌ دانوستاندنێکی ئەو شاندەى پارتیمان ‏قبوڵنییه‌”.

بەپێی وتەی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال، ئەوان سەرقاڵی چارەسەركردنی گرژییەكانی شەنگال-ن، بەڵام پارتى ‌و حکومەتەكەی کازمی بەردەوامی ‏بە سیاسەتی شەڕ لە شەنگال دەدەن.

بابەتی پێشتر

لە دهۆك پیاوێك بە وایەر ژنەكەی خنكاند

بابەتی دواتر

بڕیاری ئازادكردنی بێریڤان ئەیوب دەرچوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی دارایی عێراق هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی رادەستکردنی داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی دەستپێکرد

دیوانی چاودێریی دارایی عێراق رایگەیاند، هەنگاوەکانی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە رادەستکردنی داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share